.png)
پۆلێنکردنی بەرهەم:
جوانکاری.
بەکارهێنانی:
لە حاڵەتی هەستیاری و وشکی و خوران و سووربوونەوە و سوتانەوەی پێستی کۆرپەدا بەسوودە. ئۆکسیدی زینکی تێدا نییە و هیچ مادەیەکی تێدا نیە کە ببێتە هۆی هەستیاری.
چۆنیەتی بەكارهێنان:
ڕاستەوخۆ بیدە لە شوێنی تووشبونەکە ڕۆژانە جارێک یان زیاتر.
پێکهاتەکانی:
Colostrum: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پێکهاتە چالاکە زیندووەکان، وەکو گڵۆبۆلین(globulin) و هۆکارەکانی گەشەکردن و تێلۆمیرەیز(telomerase) و ڤیتامینەکان کە هەریەکەیان پێویستن بۆ گەشەکردنی سیستەمی بەرگری لەش، بۆ نەهێشتنی زیانەکانی شانەکان و زیادکردنی ئەستوورییەکەی. هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری هەیە کە بەسوودە بۆ پاراستنی پێکهاتەی DNA لە زیانەکانی ئۆکسان.
Aloe: گیایەکی چارەسەرییە کە ٧٥ پێکهاتەی چالاک لەخۆدەگرێت کە توانای چاکبوونەوەی برین دەبەخشێت، بۆ پاراستنی پێست لە تێکچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی، تایبەتمەندی دژە هەوکردن، دژە ئۆکسێنەر و تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی هەیە.
Sweet Almond Oil: زەیتی بادەم لە ڕێگەی پەستان خستنە سەر تۆوی بادەم بەدەست دێت و بە شێوەیەکی سەرەکی وەک جوانکاری بەکاردێت، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندییە ئارامکەرەوە و نەرمکەرەوەکانییەوە.