ئارجین-ئەپ

پۆلێنکردنی بەرهەم:

تەواوکەری خۆراک.

بەکارهێنان:

ئەگەر دەتەوێت وزەی زیاترت هەبێت ئەگەر دەتەوێت هەست بە وزە بکەیت ئارجین-ئەپ وەربگرە چونکە وزەی زیاترت پێدەبەخشێت بەبێ هیچ کاریگەریەکی لاوەکی و زۆر بەسوودە لە حاڵەتی کەمی وزە و هێزدا.

چۆنیەتی بەکارهێنانی:

ڕۆژانە ١ دانە لە پەرداخێک ئاو(٢٠٠مل) بتوێنەوە و بیخۆرەوە وا باشترە بەیانیان وەربگیرێ پێش کاتی نانی بەیانی.

پاکەتکردن:

٢٠ فەواڕی تێدایە کە هەریەکەیان ١١ گرامە، دابەش کراون بەسەر دو لولەک کە هەر یەکەیان ١٠ دانەی تێدایە و دانراون لە ناو پاکەتێک لەگەڵ لاپەڕەی ڕێنماییەکان.

پێکهاتەکانی:

ئارجینین: ترشێکی ئەمینییە کە لە ئەرکە بایۆلۆژییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ. هاندەری بەرگری لەش و بەرەنگاربوونەوەی ماندوێتی جەستەیی و دەروونییە، هەروەها ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی هەیە لە بوونی نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی توانای منداڵبوونی پیاوان.

کارنیتین: ئەرکی ئەوەی هەیە وەک هەڵگرێک لە گواستنەوەی ترشە چەوریەکاندا کاربکات و بەکارهێنانیان ئاسان دەکات بە مەبەستی دروستکردنی وزەی زیاتر لە شێوەی ATP (Adenosine Triphosphate).

ترشی ئەسکۆربیک: یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی لەش دەدات. هاوکاری دروستکردنی ترشە چەوری دەکات بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە شێوەی "ATP".

پاپایا: سیستەمی بەرگری باشتر دەکات، دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی خانەکان دەدات. هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی ماندوێتی دەروونی و جەستەیی.

زینک: بەرگری لەش زیاد دەکات. یارمەتی جووڵەی سپێرم دەدات و ڕۆڵێکی گرنگی تایبەت دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی سپێرمدا.

ترشی فۆلیک: نوێبوونەوەی خانەکان باشتر دەکات، بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییەکانی زیادبوونی هۆمۆسیستیین لە خوێندا دەداتەوە و یارمەتی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات. هەروەها ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە دووبارەبوونەوەی DNA، پاراستنی مادەی بۆماوەیی خانەکان، گەرەنتیکردنی پرۆسەی گەشەکردن و زاوزێکردن.

© copyright 2023 Bina DD, All rights reserved.