بەیبی کۆلیک سەیف

پۆلێنکردنی بەرهەم:

تەواوکەری خۆراکی

بەکارهێنانی:

بەیبی کۆلیک سەیف بەکاردێ لە کاتی هەبونی ناڕێکی و ناڕەحەتی لە هەرسی منداڵان و لە کاتی بونی گازاتی زۆر چونکە دەبێتە هۆی باشترکردنی کرداری هەرسی منداڵان و پشتگیری جوڵەی رێک و پێکی گەدە و ڕیخۆڵە دەکات.

چۆنیەتی بەکارهێنان:

ڕۆژانە پێویستە ١٠-١٥ دڵۆپ بەکاربێ. ئاساییە گەر دڵۆپەکان بخرێتە ناو ئاو یان هەر خواردنەوەیەکی تر. پێش بەکارهێنان شوشەکە بشەقێنە.

لە پیکهاتەکانی:

Chamomile: تایبەتمەندی دژە گرژبونی ماسولکەیی هەیە کە دەبێتە هۆی خاو بونەوە و ئارامی ماسولکەکان، بەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی گازاتی ڕیخۆڵە و باشترکردنی هەرسی منداڵان.

Lemon Balm: بەسودە لە کاتی بونی هەر هەوکردنێک لە ڕیخۆڵە هەروەها ڕۆڵی هەیە لە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی ڕیخۆلە.

Fennel, Pepper mint and Cumin: بەهۆی سیفاتە ئارامکەرەوەکانیان بەشدارن لە باشترکردنی گواستنەوەی ڕیخۆڵە و هەرسکردن.

Star anise: تایبەتمەندی هێورکەرەوە و باشترکردنی هەرسی هەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەر گازاتێک کە منداڵ ناڕەحەت بکات.

© copyright 2023 Bina DD, All rights reserved.